وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێ بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: ده‌سه‌ڵات ده‌درێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستای وانه‌بێژ له (باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه‌كان) دابنێن .
له نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا، كه ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێی تێدا راگه‌یاندراوه و تێیدا هاتووه: هه‌ر مامۆستایه‌كی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌و كاته‌ی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن كراوه‌ته‌وه له ساڵی خوێندنی 2021-2022 وانه‌یان گوتووه‌ته‌وه، كه پێویستیی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بوون، فه‌رمانه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: جگه له وانه‌بێژه‌كانی پێشوو، دانانی مامۆستای وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌م رێنماییه، ده‌بێت له‌مه‌ودوا ئه‌و مامۆستایانه دابنرێت، كه ده‌رچووی كۆلیژی په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌ی بنیاتن.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، ساڵانه نوێكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی كارگێڕی وانه‌بێژانی دانه‌مه‌زراو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانه‌وه ده‌بێت و پێویسته له نێوان (20/ 8) تا (1/ 9)ـه‌وه رێكاره‌كان كۆتاییان پێبێت و فه‌رمانی كارگێڕییان نوێكرابێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.