مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشاندا، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە چەندین گەڕەک لە شار و شارۆچکەکانى هه‌رێمی کوردستان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژەیه‌كی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕەزامهندی نیشان دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی یەک ملیار و 805 ملیۆن و 804 هەزار و 860 دینار، بۆ پڕۆژەكانی "دانانی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه"ى چەندین گەڕەک لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان کە بەم شێوەیەى خوارەوەن:
ـ گهڕەكی جوندیان لە سۆران
ـ ئاوی گوندی شاوراوه و هاودیان له ناحیه‌ی دیانا
ـ دانانی چوار سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژەی ئاوی زارگه‌لی
ـ دانانی دوو سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژەی ئاوی سه‌روچاوه
ـ دابینكردن و دانانی دوو سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژەی سرێشمه
ـ ئاوی گوندی جۆنه‌ر له ناحیه‌ی خه‌لیفان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگه‌یاندووه، بڕی ئه‌م پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.