Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:37

نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵخۆشكه‌ر نییه‌ و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان ڕه‌نگه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ره‌و یه‌كه‌م دابه‌زین له‌ هه‌فته‌دا هه‌نگاو بنێ دوای 8 هه‌فته‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆگاكانی گلدانه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وتی برێنت 19 سه‌نت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.2%، واته‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ئێستا له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 84.51 دۆلاره‌.

نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش دوو سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ و بووه‌ 82.83 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌ دڵخۆشكه‌ر نییه‌ بۆ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و ڕه‌نگه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا نرخه‌كه‌ی دابه‌زین به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆگاكانی گلدانه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا.

ئێستا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕێكخراوی ئۆپیكن به‌ سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌ بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی 4ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ، پێشبینی ده‌كرێ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌زامه‌ندی بدرێ له‌سه‌ر زیادكردنی 400 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی ڕۆژانه‌ تا مانگی چوار (نیسان)ی ساڵی داهاتوو.

 

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.