بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوازی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی و سەرۆک وئەندامانی لێژنەی ڕێکخستنەوەی شوفێرو ئەنبوڵانس و ئوتومبێلەکانی ژمارە تەندروستیەکان، کۆبونەوەیەک لەگەڵ گشت سەرۆکی شوفێرانی دەزگاکانی تەندروستی سنوری شاری هەولێر ئەنجامدرا.
ڕاشیگهیاند: كۆبوونهوهكه بۆ لەنزیکەوە پێدانی چەندین ڕێنمایی و لیستی هەموو ئوتومبێل و شوفێران بۆ مەبەسی ڕێکخستنەوەیان لەنێو نەخۆشخانەو فریاکەوتنەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکان بۆ باشتر ڕایی کردنی کارەکان لەنێو دەزگاکانی تەندروستی ، وەک هەماهەنگیەک بۆ باشتر ڕۆیشتنی کارەکانئهنجامدرا ، دواتریش چەندین ڕێنماییان بە سەرۆک شوفێران درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.