جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، سه‌رله‌نوێ مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی به‌و كه‌س و لایه‌ن و كۆمپانیانه ده‌به‌خشرێت كه ده‌یانه‌وێت سوته‌مه‌نی هاورد بكه‌ن.
دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جوتیار عادل رایگه‌یاند، "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌سه‌ردانی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بۆ به‌غدا و رێككاره پێویسته‌كان به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین كرا، هه‌روه‌ها باس له گرفت و شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می به‌نزین و گرانی نرخه‌كه‌ی كرا.
هه‌رێمی کوردستان له پێشکه‌وتنی به‌رده‌وام دایه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.