Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 00:52

عێراق له‌ به‌رهه‌می په‌تاته‌ به‌ خۆبژێوی گه‌یشتووه‌

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كرد سنووره‌كانی ته‌واوی عێراق به‌سه‌ر هاورده‌كردنی په‌تاته‌ دابخه‌ن، چونكه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ خۆبژێوی گه‌یشتوون.

حه‌مید نایف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ئێستای په‌تاته‌ كه‌ له‌ عێراق به‌رهه‌م دێت به‌شی هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كات و له‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ خۆبژێوی گه‌یشتووین.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا سه‌رجه‌م ساردكه‌ره‌وه‌كان پڕبوون له‌ به‌رهه‌می په‌تاته‌، ئه‌مه‌ش له‌دوای دانانی پلانێك دێت له‌ پارێزگاریكردن له‌ به‌رهه‌می خۆماڵی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا.

داواشی له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كرد ڕێگه‌ نه‌ده‌ن له‌ سنووره‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌می په‌تاته‌ هاورده‌ بكرێ بۆ پارێزگاریكردن له‌ به‌رهه‌می خۆماڵی و ماندووبوونی جوتیاران.

حه‌مید نایف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زانیاریمان پێگه‌یشتووه‌ به‌رهه‌می په‌تاته‌ له‌ هه‌ندێ ده‌روازه‌ی سنووری به‌رهه‌می په‌تاته‌ به‌شێوه‌ی قاچاغ داخیلی عێراق ده‌كرێ به‌تایبه‌تیش له‌ ده‌روازه‌كانی سۆمه‌ر، مونزرییه‌، مه‌هران، زرباته‌ و باشماخ.

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.