په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: گوللـه هاوه‌نێك له نزیك ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وته خواره‌وه .
كارزان كاكل په‌یامێنری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشهمه 19 ى 10 ى 2021 ، گوله هاوه‌نێك له شوێنێكی نادیاره‌وه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی كرا .
راشیدهگهێنێت: گوله هاوهنهكه له‌نزیك ناوچه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه ، له كه‌وتنه‌وه‌ی گوله هاوهنهكشدا هیچ زیانێكی ماددی یاخود گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه .
پێش هه‌ڵبژاردن پارتی دیموكراتی كوردستان باره‌گای ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی دیموكراتی كوردستان كرده‌وه ، 2 كاندیدی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو ، هه‌ردوو كاندیدیش له‌لایه‌ن چین و توێژه‌كانی مه‌خموره‌وه ده‌نگیان پێدرا و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.