Erbil 9°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:23

ڕەوتی سەدر: پۆستی سەرۆکوەزیران تایبەت نییە بە پیاوەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی لێژنەی دانووستانی ڕەوتی سەدر کە براوەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق بوو ڕایدەگەیەنێت، پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق تایبەت نییە بە پیاوەوە.

حەسەن عەزاری سەرۆکی لێژنەی دانوستانەکان لە ڕەوتی سەدر بڵاوکراوەیەکی کورتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە نووسیویەتی پۆستی سەرۆکوەزیران تایبەت نییە بە پیاوان.

هەروەها نووسیویەتی:"ژنان نیوەی کۆمەڵگەن."

بەشێک لە چاودێران ئەو لێدوانەی عەزارییان وەک پێشهاتێک لە ئێستاوە بۆ دامەزراندنی ژنێک وەک سەرۆکوەزیران لێکدایەوە.

جێی باسە ڕۆژی یەکشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، ڕەوتی سەدر بە بەدەستهێنانی 71 کورسی لەکۆی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق براوەی هەڵبژاردن بوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.