Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:45

مالیکی خه‌ریکی دروستکردنی هاوپه‌یمانییه‌کی 85 کورسییه‌

کوردستان TV
100%

 

سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ خه‌ریكن هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ به‌ به‌شداریی 85 كورسی په‌رله‌مانی پێك بهێنن.

عالییه‌ نوسێف سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند: بڕیاردراوه‌ هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوان هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌مانی فه‌تح و چه‌ند كوتله‌ و لایه‌نێكی تر پێك بهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ داهاتوودا به‌شداربین له‌ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

ڕاشیگه‌یاند: پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت به‌ ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ‌بێت. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ نه‌كات‌ ئه‌سته‌مه‌ بتوانێ حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنێ.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڕه‌وتی سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 70 كورسییه‌، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وته‌كه‌ش پێشتر چه‌ند جارێك جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن حكوومه‌ت پێك بهێنن و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش به‌ده‌ست خۆیانه‌وه‌ بێت.

هاوپه‌یمانی فه‌تحیش كه‌ زیاتر له‌ 20 كورسی په‌رله‌مانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستهێنابوو، لای خۆیه‌وه‌ جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قبووڵ ناكه‌ن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.