ئەمرۆ پێنج شەممە14 - 10- 2021 ، ، بەئەنجامدانی چوار یاری كاروانی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان بەبەشداری شانزە یانە دەكەوێتە رێ، جیاواز چه‌ند وەرزی رابردوو بۆ ئەمساڵ هەر شانزە یانە بەدوو قۆناغ ركابەری یەكتر دەكەن.
له‌ده‌ستێكی یارییه‌كان یانه‌ی برایه‌تی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌شاری هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، هه‌ردوو یانه ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ ئه‌م یارییه ئه‌نجام داوه، له‌شارۆچكه‌ی بلێ یانه‌ی هه‌ڵۆ له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی شه‌قلاوه ده‌كات، جیاواز له‌وه‌رزی رابردوو یانه‌ی هه‌لۆ هه‌ول ده‌دات به‌ئاستێكی به‌رز ده‌ربكه‌وێت.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شه‌قلاوه كه بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ خۆی گه‌یانده ریزی پله نایابه‌كان نایه‌وێت به‌سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ست به‌ركابه‌ری بكات، له‌شاری سلێمانیش یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌رابردوو بۆ سێی جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، بۆیه پێشبینی به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو ده‌كرێت، له‌باژێری زاخۆی ده‌لالیش یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، هه‌ردوو یانه خاوه‌ن ناوبانگێكی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئاستی ركابه‌ریه‌كانی تۆپی پێ، بۆیه رووبه‌روو بونه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه هه‌میشه جۆش و خرۆشی زۆر ده‌خاته نێو یاریگا.
ئه‌مڕۆ یارییه‌کانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی کوردستان ده‌ستپێده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.