Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:40

بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی لە مووسڵ: ئەگەر ھەمووی دەنگەکان حیساب بکرێن، کورسییەکانی پارتی زیاد دەبن

کوردستان TV
100%


بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ  رایگه‌یاند، لە مووسڵ تەنھا لە بازنەی دووی دەشتی نەینەوا دەنگی 114 وێستگە ھەژمار نەکراوە، ئەگەر دەنگی ئەو وێستگانە ھەژمار بکرێت، کاندیدێکی دیکەی ئێمە سەر دەکەوێت، بەمەش ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە مووسڵ دەبێتە 10 کورسی.

مەناف حەسەن، بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ،  رایده‌گه‌ێنێت: لە مووسڵ پارتی دیموکراتی کوردستان 9 کورسیی بەدەست ھێناوە؛ لە شنگال سێ کورسی، لە دەشتی نەینەوا سێ کورسی، لە تەلەعفەر یەک کورسی و لە سنووری مەخموور دوو کورسی.

مەناف حەسەن ده‌شڵێت: لە سنووری بازنەی دووی دەشتی نەینەوا 114 وێستگە نەخوێندراونەتەوە و تەنھا لە ھەشت وێستگە لە وانکێ کاندیدەکەی ئێمە ھەزار و 446 دەنگی ھێناوە، جگە لە فایدە و دۆمیز و ناوچەکانی دیکە، بۆیە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت ئەو کاندیدەشمان سەر دەکەوێت کە ئەویش عەبدولسەلام شەعبانە، چونکە زیاتر لە پێنج هەزار دەنگی ھێناوە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین کە ئەو دەنگانەش ھەژمار بکرێن و کورسییەکی دیکە بۆ پارتی زیاد بێت و ببێتە 10 کورسی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.