Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:15

کاندیدێکی پارتی لە سلێمانی: یاری بە ئەنجامی دەنگەکانم بۆ بەرژەوەندی لایەنی دەسەڵاتدار کراوە

کوردستان TV
100%

بەربژێرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکات سەبارەت بە یاریکردن بە ئەنجامی دەنگەکانی و گۆڕینییان لە بەرژەوەندی لایەنی دەسەڵاتدار لە بازنەی 4ـی سلێمانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2021 ناسکە عەبدوڵڵا کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە لە بارەگای مەکتەبی جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە "یاریکردن بە دەنگەکانم و گۆڕینییان لە بەرژەوەندی کاندیدێکی یەکێتی لە بازنەی چواری سلێمانی" سازدەکات.

پێشتر ناسکە عەبدوڵڵا ڕایگەیاندبوو، "سوپاسی ھەموو ئەوانە دەکەم کە دەنگیان پێدام و متمانەیان پێ بەخشیم، بەڵام بەداخەوە حزبی دەسەڵاتدار لەناوچەکامان وەکوو چۆن مانای بۆ ھیچ شتێکی ژیان نەھێشتۆتەوە، بۆ ھەڵبژاردنیش بەھەمان شێوە، لە سەفقەیەکی گوماناویدا تەواوی ھاوکێشەکانی گۆڕی و کاندیدێکی خۆیان سەرخست"

ڕاشیگەیاندبوو"بەپێی ھەموو داتایەکانی بەردەستمان من خاوەنی (13.416) دەنگ بووم، بەبێ دەنگدانی تایبەت، کەچی دواتر لە پرۆسەی لەکارخستن و ھێنان و بردنی فلاش میمۆرییەکان، کە لەسەرەتاوە گومانی لامان دروستکرد، دەنگەکانمان دابەزێنرا بۆ (11.742)دەنگ، ئەوەش پێش من، تەعەداکردنە لە ئیرادەی خۆڕاگری ناوچەکەم، کە چەندین ساڵە ھەوڵی شکاندنی دەدرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.