گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگهیاند: دەستگیرکردنی جێگری ئەبو بەکر بەغدادی، وەشاندنی گورزێکی بەھێزە لە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
لیوا یەحیا رەسوڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی جیگری ئەبو بەکر بەغدادی، ئۆپەراسیۆنێکی جۆریی و وەشاندنی گورزێکی بەھێز بووە لە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
گوتیشی: ھێزە ئەمنییەکان، بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەسەرجەم ناوچەکاندا کە تا ئێستا سەرکەوتنی گەورە لەوبارەیەوە بەدیھاتووە.
پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاندبوو کە ھێزەکانی دەزگای ھەواڵگریی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سەرپەرشتیاری دارایی داعشیان بەناوی سامی جاسم لە دەرەوەی سنوور دەستگیرکردووە.
مستەفا کازمی ئاشکراشی کردبوو کە دەستگیرکراوەکە، جێگری ئەبوبەکر بەغدادی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.