له پالاوتنه‌كانی هه‌لبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی دوو هه‌زارو بیست و دووی ولاتی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی و سه‌ركه‌وتنه‌كان.
له گه‌ری یازده‌می پالاوتنه‌كان و له‌سه‌ر یاریگای دیڤین سۆریس هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل بووه میوانی هه‌لبژارده‌ی ڤه‌نزوێلاو یاریه‌كه‌شی به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك برده‌وه.
میوانداره‌كان یازده خوله‌كیان پێویست بوو تا بگه‌نه سه‌ر گۆلی به‌رازیل كاتێك یاریزان ئیریك رامێرێز گۆلێكی تۆمار كرد‌و ڤه‌نزوێلای له گێمی یه‌كه‌م پێشخست .
له گێمی دوه‌م ئاستی به‌رازیل باشتر بوو له خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك ماركینیۆس گۆلی به‌رامبه‌ری تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا ، له خوله‌كی هه‌شتاو پێنج گابریێل باریۆسای ڤه‌نزوێللی به‌هه‌له گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كر‌و به‌رازیلیشی له‌یارییه‌كه پێشخست .
له دوا خوله‌كی یاریش ئانتۆنی گۆلی سێیه‌می ساماكارانی سامبای تۆمار كرد‌و به‌رازیل نۆیه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو ته‌واوی خاله‌كانی كۆكردۆته‌وه‌و به بیست و حه‌وت خال له‌پێشه‌نگی هه‌لبژارده‌كان دێت ، ڤه‌نزوێلاش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی چوار خاله‌و له‌پله‌ی ده‌یه‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
له پاڵاوتنه‌کان به‌ڕازیڵ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤه‌نزوێلا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.