Erbil 23°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:36

بڕیار له‌سه‌ر نوێژى بێده‌نگى جووه‌کان له‌نێو گۆڕه‌پانی مزگه‌وتى ئه‌قسا درا

کوردستان TV
100%

دادگایه‌كى ئیسڕائیل بۆ یه‌كه‌مجاره‌ بڕیار له‌سه‌ر نوێژى بێده‌نگ ده‌دات تا جووه‌كان له‌ گۆڕه‌پان و باخچه‌كانى مزگه‌وتى ئه‌قسا ئه‌نجامى بده‌ن.

دادگایى سزاكانی ئیسڕائیل له‌ بڕیارێكدا جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه،‌ بوونى نوێژخوێنانى جوو له‌نێو حه‌ڕه‌مى قودس هۆیه‌كى تاوانكارى نییه‌، له‌كاتێكدا نوێژخوێنان به‌بێ ده‌نگى نوێژ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دادگای پۆلیس ئه‌و یاداشته‌ى به‌رامبه‌ر حاخام ئاربییه‌ لیبۆ ڕه‌ت كرده‌وه‌ كاتێك سه‌ردانى حه‌ڕه‌مى قودس ده‌كات و له‌وێدا نوێژى بێده‌نگ ئه‌نجام ده‌دات.

به‌پێى بڕیاره‌كه‌ سه‌ردانه‌ رۆژانه‌كانى ئه‌و حاخامه‌ بۆ ناو باخچه‌كانى مزگه‌وتى ئه‌قسا به ‌كارێكى گرینگ ده‌زانێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ش مۆشییه‌ بۆلسكى كه‌ به‌رگریى له‌ حاخامه‌كه‌ ده‌كات باس له‌وه ‌ده‌كات: به‌پێى ئه‌م بڕیاره‌ رێكاره‌كان به‌رامبه‌ر به‌ نوێژخوێنه‌كانى جووى نێو حه‌ڕه‌مى قودسى پێچه‌وانه‌ نه‌بێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابێ ئازادییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.