له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی شانازی ، سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری 6 سه‌باره‌ت به رۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند :
گه‌لی كوردستان شاهیدن له سه‌ر خه‌باتی پێشمه‌رگه ، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایه میلله‌تێك نه‌ده‌بوو به‌ناوی كورد ، چونكه دوژمنانی مرۆڤایه‌تی له‌ناوت ده‌بات ئه‌گه‌ر هێزت نه‌بێت به‌رگریت لێ بكات
روونیشیكرده‌وه ، مێژوو شاهیده له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چی به سه‌ر كورد هاتووه له ئه‌نفال و كیمیا باران و زیندانی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رۆك بارزانی چاوی به كوردایه‌تی هه‌ڵهێناوه ، قه‌دری ئه‌و ناوه و ئه‌و كاره له هه‌موو كه‌س زیاتر هه‌ستی پێكردووه و له قوتابخانه‌ی بارزانی ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌ڵقوڵاوه .
راشیگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق دژی ده‌ستووره ، هیچ كارێكی وای نه‌كردووه بۆ پێشمه‌رگه ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه له 2005ـه‌وه هیچیان بۆ پیشمه‌رگه نه‌كردووه .
سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری 6 رایگه‌یاند : له شه‌ری داعش و تیرۆریستان پێشمه‌رگه رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق هیچ رۆلیكی نه‌بوو له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌ڵكو خودی خۆمان به‌رگریمان كرد و ههمووتواناكانمان خسته گه‌ڕ بۆ پڕ چه‌ككردنی پیشمه‌رگه بۆ به‌رگری كردن له هه‌رێمی كوردستان .
ئێمه به‌رده‌وام داوامان له هاوپه‌یمانان كردووه و گله‌ییه‌كانمان گه‌یاندۆته ئه‌و وڵاتانه به‌ڵام ئه‌وان بیانین ، زیاتر پرسه‌كه عێراقییه و ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌من له‌و پرسه كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه كردی دژی تیرۆریستانی داعش له جیاتی هه‌موو جیهان به‌رگری كرد ، هه‌موو لایه‌ك بینیمان كه ئه‌و شوێنانه چیان به‌سه‌رهات كه داعش چووه ناوی و داگیریان كرد .
له مێژووی كورد بۆ یه‌كه‌مجار هه‌موو پارته‌كان كه بڕیاریان دابێت ئه‌وه بوو هه‌موو سیاسییه‌كانی كورد له هه‌رێم چوونه لای بارزانی كه ئه‌و وه‌كاله‌ت وه‌ربگرێت و به‌رگری بكات و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت
سه‌رۆك بارزانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه ، یه‌كه‌م كه‌س بوو و كه‌سی تر نه‌بوو بچێته ناو به‌ره‌ی جه‌نگ و پلانی پوخت دابنێت بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش .
تا ئێستا مه‌ترسیه‌كانی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه به‌وه‌ی زۆر ناوچه له ژێر مادده‌ی 140 ن له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن .
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاواره بوون كه ئێستا له كه‌مپه‌كانن له كوردستان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانیان چونكه بڕوایان به ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه نییه ، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌یه‌ك بن كه پێشمه‌رگه به‌رگریان لێ بكات و له كوردستان نیشته‌جێ بن .
سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری 6 سه‌باره‌ت به رۆڵی هاوپه‌یمانان و ئه‌و نازناوه‌ی كه به پێشمه‌رگه‌یانداوه زیاتره له ناوه‌خۆ كه ئێستا هه‌ندێ كه‌سی سیاسی كردوویه‌ته موزایه‌ده‌ی سیاسه‌ی .
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانان و ناتۆ هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كردووه به‌ڵام له ئاستی داخوازی ئێمه نه‌بووه ، له هه‌مان كات چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه .
ئێستا هه‌ماهه‌نگی هه‌یه كه پێشمه‌رگه و هێزی به‌رگری عێراق كه له‌و ناوچانه بلاوه‌یان پێ بكرێت كه بۆشایین و جموجۆڵی تیرۆریستانی تیایه .
سیروان بارزانی ئاماژه‌یدا كه داعش وه‌كو هه‌ڕه‌شه ماون به تایبه‌تی له‌ناوچه سوننه نشینه‌كان ، له قه‌ره‌چووغ هه‌ن ، له ناوچه‌ی چیاكانی حه‌مرین هه‌ن و خۆیان حه‌شارداوه و باره‌گای ئاشكرایان نییه .
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بارودۆخی شاری كه‌ركووك و خه‌لكی شاره‌كه هه‌تا هێزه‌كانی عیراقی دووچاری هێرشی تیرۆریستانی داعش ده‌بنه‌وه .
سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه سیروان بارزانی رایگه‌یاند ، خواست هه‌یه و به‌رنامه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌بووه ، به‌ڵام هاتنی تیرۆریستانی داعش وای كرد كه ئه‌وه‌لیه‌ت بدرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان .
هه‌وڵ دراوه له لایه‌ن هاوپه‌یمانان و وڵاتانی جیهان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئازا‌و شه‌ڕكه‌ره كه پێشمه‌رگه‌یه ، ئێستا پرۆسه‌كه زۆر چۆته پێش ، هێزی پشتیوانی خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوی دیكه‌ش نراوه سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 80 و ئێستاش هه‌نگاوی دیكه هه‌یه بۆ هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 بۆ هه‌مان مه‌به‌ست .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.