Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:47

بەشیر حەداد داوای کۆتاییهێنان به‌ دیاردەی چەکداری لە شنگال ده‌کات

د. به‌شیر حه‌داد: له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا نه‌وتی سپی له‌ به‌غداوه‌ بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێم دابین ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکات ھەنگاوی خێرا ھەڵگرێت بۆ کۆتاییهێنان بەو دیاردە چەکدارییەی کە لە دەرەوەی یاسا لە شارۆچكه‌ی شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا بوونی هەیە کە ڕێگری دەکات لە بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بچنە ناو ئەو شارۆچكه‌یه‌ بۆ بانگەشەکردنی هەڵبژاردن و پێشكەشکردنی بەرنامەکانیان لە بازنەکانی هەڵبژاردن.

ئاماژەشی بەوەشدا کە ئەو هەڵسوکەوتانە جێگەی قبوڵکردن نین و پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی رەخنەی لە لایەنە ئەمنییەکانی ئەو شارۆچكه‌یه‌ گرت بەوەی کەمتەرخەمن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و پشتیوانینەکردنی بەربژێرەکان بۆ ئەوەی چالاکی ڕۆژانەی خۆیان ئەنجامبدەن لەنێو بازنەی هەڵبژاردنی خۆیان و هەستن بە بانگەشەکردنی وەکو بەربژێرەکانی دیکەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ناو ئەو پارێزگایە.

حەداد داوای لە لایەنە حکوومی و هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا کرد، ڕۆڵی خۆیان جێبەجێ بکەن بەرامبەر بە تەواوی بەربژێرەکان و ئەو ڕێگری و هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی ژمارەیەک لە بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبنەوە، چونکە ئەو بابەتە کاریگەری دەبێت بەسەر سەقامگیری تەواوی پارێزگاکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.