ئه‌مڕۆ وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت بگاته 100 دۆلاریش به‌رده‌وام نابێ و داده‌به‌زێ.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان باسى له‌وه كرد، "ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت بگاته 100 دۆلاریش به‌رده‌وام نابێ و داده‌به‌زێ، چونكه ئۆپك ده‌یه‌وێ بازاڕى نه‌وت سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه ببینێ".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه وه‌زیری نه‌وت جه‌ختیشى له‌وه‌كرده‌وه، وه‌زاره‌ت پلانى داناوه بۆ زیاتركردنى تواناى به‌رهه‌مهێنانى تا ده‌گاته 8 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش توانایه‌كى هاوسه‌نگه بۆ بهرمهێنانى نه‌وت لهكێڵگهكانى عێراقدا.
هاوكات ئاماژه‌شى به‌وه‌دا، كه وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئامانجییه‌تى له‌پێش ساڵى 2025 به‌رهه‌مى غاز زیاد بكات بۆ 4 ملیار پێى سێجا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.