پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، سبه‌ی دووشه‌م له شاری هه‌ولێر ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌كرێ و سه‌ره‌تاش له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: پێشتر مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ڕاسپاردبوو له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و پارێزگای هه‌ولێر ته‌واو كراوه و له سبه‌ینێوه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌كه‌ین.
پارێزگار جه‌ختیشی كرده‌وه كه سبه‌ی وه‌ك سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی سیده‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌كه‌ن و دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئومێد خۆشناو بڕی ئه‌و نه‌وته و نرخه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه بۆ هاووڵاتییان ئاماده‌كراوه و له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: بۆ هه‌ر ماڵ و خێزانێك 200 لیتر نه‌وتی سپی دابین ده‌كرێ به نرخی 55 هه‌زار دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.