Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:34

250 هه‌زار ئه‌ندامی هێزی ئه‌منی پارێزگاری له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

 

فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، 250 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شداریی و پارێزگاری له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نابێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ریق عه‌بدلئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر‌ ئه‌رك و كاره‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان درا له‌كاتی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری به‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر له‌ 250 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێ بۆ پاراستنی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها به‌شێكیان بۆ پارێزگاریكردن له‌ چاودێرانی بیانی ئه‌ركیان پێ سپێردراوه‌.

ئه‌لشه‌مه‌ری كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕۆژی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نابێت ته‌نیا ڕێگه‌ به‌ هاموشۆی ئۆتۆمبێڵی بارهه‌ڵگر و ماتۆڕسكیل نادرێ.  

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ڕۆژانی 8 و 9 و 10 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێ و ئاماده‌ ده‌بن بۆ هه‌ر ڕووداوێكی له‌ناكاو.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.