ئەمڕۆ یەکشەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی سوید کرد کە پێکهاتبوو لە هاکان سڤنلینگ و یاسمین بۆسیۆ.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا.
ڕەوشی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ ناوچەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.