یاریزانی ئه‌مه‌ریكی ماركۆس گیرۆن گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سۆفیای بولگاری له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوا.
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، گیرۆنی پۆلێنكراوی شهستوحهوتهمینی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له جۆن میلیمانی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی پهنجاوپێنجهمینی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش چوار، شه‌ش دوو بوو.
له قۆناغی پێش كۆتاییدا، گیرۆن ڕووبه‌ڕووی جایل مۆنفیسی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی بیسته‌مینی ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر جیانلۆكا ماگێری ئیتاڵی و پۆلێنكراوی حهفتاوههشتهمینی ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش دوو، شه‌ش دوو بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.