Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:38

چالاکوانێکى سویدی که‌شوهه‌وا گاڵته‌ به‌ به‌ڵینى سه‌رکرده‌کانى جیهان ده‌کا

کوردستان TV
100%

چالاكوانێكى دیاری سویدى له‌بوارى كه‌شوهه‌وا له ‌كۆنگره‌ى لاواندا له ‌شاری میلانۆی ئیتاڵیا به ‌گاڵته‌وه‌ باسى ‌به‌ڵینى سه‌ركرده‌كانى جیهان كرد، له‌ نێویشیاندا سه‌رۆك بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیران به‌ریتانیا.

گریتا تونبێرگ ته‌مه‌ن 18 ساڵ و‌ چالاكوانێكی دیاری بوارى كه‌شوهه‌وایه‌، له ‌وتارێكدا له ‌كۆنگره‌ى لاوان چه‌ند وشه‌یه‌كى گاڵته‌ئامێزى ئاراسته‌ى سه‌ركرده‌كانى جیهان كرد كاتێك به‌ڵێن ده‌ده‌ن و گوته‌ و ده‌ربڕینه‌كانیان بۆ داهاتوویه‌كى خۆشگوزه‌ران ده‌رده‌بڕن.

هه‌روه‌ها باسی له‌و هه‌موو به‌ڵێنه‌ بۆش و به‌تاڵانه‌ی سه‌ركرده‌كان كرد كه‌ وای كردووه‌ له‌جیهاندا هیوایه‌ك نه‌مێنێ.

له‌ درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان باس له‌ ئامانج و كاره‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا.

لای خۆشیانه‌وه‌ شرۆڤه‌كارانى بوارى كه‌شوهه‌وا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆرێك له ‌كاره‌كانى وڵاتان بووه‌ته‌‌ هۆیه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا وه‌ك به‌یاننامه‌كه‌ى وڵاتی چین كه‌ به‌ڵێنی دابوو‌ هیچ ویستگه‌یه‌كى دیكه‌ى خه‌ڵوز دانه‌مه‌زرێنێ، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپاش به‌ڵێنى ئه‌وه‌یاندابوو‌ تا‌ ساڵى 2030 تیشكده‌رى میسان 30% كه‌مبكه‌نه‌وه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ نیشانه‌ن‌ بۆ پێشكه‌وتن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ سه‌ره‌كییه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و هه‌نگاوێك نه‌نراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن، له ‌كاتێكدا گۆڕانى كه‌شوهه‌وا هۆیه‌كى سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ساره‌ى زه‌وى به‌ره‌و كاره‌سات هه‌نگاو بنێ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.