لەچوارچێوەى پرۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى و بەسەرپەرشتى بەڕیوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى چەمچەماڵ و لەسەر بودجەى داهاتى (8%) کارەبا بە بڕى (91.000.000 نەوەد و یەک ملیۆن دینار) پرۆژەى گەیاندنى کارەبا بۆ گوندى تەپەدێی دارەقازى لەسنورى ناحیەى شۆڕش و چەند ماڵێک لە گوندەکانى بۆڵقامیش و عەینکە، جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژە دەستیپێکردوە و 50% کارەکانى تەواو بوە، بڕیارە لەماوەى 30 رۆژدا تەواو ببێت و گوندە روناک بکرێتەوە.
چەمچەماڵ.. گوندێکى دیکە بە وزەى کارەبا ڕووناک دەکرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.