لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار مۆڵەتی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو بە هاوڵاتیان دراون.
لەو ڕێژەی مۆڵەتدانە زۆرترین مۆڵەت بۆ دروستکردنی خانوو بووە کە زیاتر لە 2 هەزار و 500 مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بووە.
بەپێی ئەو داتایانەی لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تۆمارکراون، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1400 مۆڵەتی نۆژەنکردنەوەی خانوو و باڵەخانەی بازرگانی دراون، هاوکات مۆڵەتی دروستکرنی نزیکەی 200 باڵەخانەی بازرگانی بە هاوڵاتیان دراون.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە پەێی ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هاوکار و هەماهەنگ بووە لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە میرییە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی ڕۆژانەی هاوڵاتیان بەبێ ڕۆتینیات، ئەمەش لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیانی شارەکەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.