Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:51

پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و 2 تۆمه‌تباره‌ی رووبه‌ڕووی هێزه‌کانمان بوونه‌وه‌ ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنی دووتۆمه‌تبار راگه‌یاند.
 هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: شەوی ڕابردوو هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد لە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە/ بنکەی پۆلیسی بێترمە کە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی هاتنە سەر ماڵی لێدەکەن، هێزەکانمان دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەمەبەستی چاودێریکردنی شوێنەکە، کاتژمێر (2)ی شەو هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەم هاولاتیە و تۆمەتباران ڕووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە، لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (ڕێبەند ئه‌رسه‌لان كه‌مال)  و (مه‌هدی عه‌بدولله‌تیف) بە سەختی زامدار دەبن.
هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند: هێزەکانمان توانیان   تۆمەتبارانی سەرەکی رووداوەکە دەستگیر بكه‌ن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.