گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وى ئێران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى (میهر) ڕایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن كیانى زانیۆنیزم له نزیك سنووره‌كانیان بێت.
له چه‌ند رۆژى ڕابردوودا ئیلهام عه‌لیێف سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان چه‌ند لێدوانى داوه و تیایدا گوتوویه‌تى: له‌میانى مانۆڕى سه‌ربازى ئێران‌دا چه‌ند ئۆتۆمبێڵێكى سه‌ربازى هاتوونه‌ته قهرهباغى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌زه‌ربایجان ئه‌مه‌ش پێشێلكردنى سه‌روه‌رى ئازه‌ربایجانه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌عید خه‌تیب زاده گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وى ئێران له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه كردووه كه ئه‌مجۆره لێدوانانه‌ى ئازه‌ربایجان جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه، چونكه له ئاستێكى به‌رز په‌یوه‌ندییه‌كى باش له‌نێوان باكۆ و تاران‌دا هه‌یه.
جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ئێران هه‌موو كارێكى پێویست ئه‌نجام ده‌دا بۆ زامنكردنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندى نێوان كۆمارى ئازه‌ربایجان و ئیسڕائیل دا كه ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رزبۆته‌وه جگه له په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌ربازى، گه‌یشتۆته ئاستى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانى و بوارى وزه.
عه‌لییف بۆ ئاژانسى (ئه‌نادۆڵ)ی توركی باسى له‌وه كردووه كه له كاتى مانۆڕى سه‌ربازى ئێران‌دا له نزیك سنوورى هه‌ردوو وڵات، ئۆتۆمبێڵه سه‌ربازییه‌كانى ئێران له ناوچه‌ى قه‌ره‌باخ هاتوونه‌ته ناو سنوورى ئازه‌ربایجان.
ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئیسڕائیلیش لاى خۆیانه‌وه ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو كه حكوومه‌تى ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل زنجیریهك گفتوگۆى ئه‌نجام داوه سه‌باره‌ت به واژووكردنى كڕینى چه‌ك كه بڕه‌كه‌ى ده‌گاته ملیارێك دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.