Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:08

ته‌نیا له‌لای ڕاستی مووسڵ 13 ملیۆن ته‌ن مین و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، نزیكه‌ی 13 ملیۆن ته‌ن له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌ به‌ری لای ڕاستی شاری مووسڵ هه‌یه‌ و بڕیاریانداوه به‌شێكیان‌ به‌ ڕێگه‌ی كیمیاوی و تیشكه‌وه‌ له‌ناو ببه‌ن.

جاسم فه‌لاحی به‌رپرسی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ ڕوونی كرده‌وه‌: له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی جه‌نگ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامه‌ ئه‌و پارێزگایه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می شه‌ڕی تیرۆر و چه‌كدارانی داعش بوو.

به‌رپرسی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی 13 ملیۆن ته‌ن له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی ته‌نیا له‌ به‌ری لای ڕاستی شاری مووسڵ ماوه‌.

فه‌لاحی ڕاشیگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌جم ئه‌لجبووری پارێزگاری نه‌ینه‌وا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بابه‌تی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی شاری مووسڵ كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و گیروگرفتانه‌ی دێته‌ به‌رده‌میان‌ له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.

به‌رپرسه‌ كارگێڕییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگار باسییان له‌و كردووه‌ و پلانیان داڕشتووه‌‌ به‌شێك له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌ڕێگه‌ی كیمیاوی و تیشك له‌ناو ببه‌ن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.