Erbil 15°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:37

که‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێک له‌ بنکه‌یه‌کى سوپاى پاسدارانی ئێران

کوردستان TV
100%

سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له ‌بنكه‌یه‌كى توێژینه‌وه‌ى سه‌ر به ‌سوپاى پاسدارانی ئێران 3 له ‌كارمه‌ندانى بنكه‌كه‌ برینداربوون‌‌.

ماڵپه‌ڕى (سپاه نیوز)ی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه‌: هیچ هۆیه‌كى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌ كه ‌له ‌بنكه‌یه‌كى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ ڕۆژئاوای تاران كه‌وتۆته‌وه‌‌. 

به‌پێى هه‌مان سه‌رچاوه‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م‌ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌‌ له‌ بنكه‌كه‌ ڕوویداوه‌‌، به‌ڵام پیاوانى ئاگركوژێنه‌وه‌ توانیویانه‌ زاڵبن به‌سه‌ر ئاگركه‌ و به‌ زووترین كات برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستۆته‌وه‌‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ درێژایى چه‌ند ساڵى ڕابردوو چه‌ندین ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له ‌ده‌زگاكانى سه‌ر به ‌ده‌وڵه‌ت له‌ ئێران هاتۆته ‌ئاراوه‌ و به‌رپرسانیش لاى خۆیانه‌وه‌ په‌نجه‌ى تۆمه‌تیان ئاراسته‌ى ئیسڕائیل كردووه‌، ئیسڕائیلیش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ و نه ‌جه‌ختی كردۆته‌وه‌ ئاگادارى ئه‌و جۆره‌ ڕووداوانه‌ بووه‌‌، ڕووداوه‌كانیش شێوه‌ ته‌ماوه‌ییه‌كیان پێوه‌دیاره‌ به ‌تایبه‌ت ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ناو ده‌زگاكانى به‌رگرییى و به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ڕوویانداوه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.