Erbil 9°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:11

کۆیه‌ .. له‌رووداوێکی هاتووچۆدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 هاتووچۆی‌ کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی‌ هاتوچۆدا لە رێگەی‌ نێوان ناحیەی‌ تەق تەق-ئاشتی‌، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25 ى 9  ى 2021 ،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كۆیه‌ بڵاویكرده‌وه‌: کاتژمێر 4:30 بەیانی ئەمڕۆ، لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە رێگەی نێوان ناحیەی تەق تەق-ئاشتی لە گوندی سەرکەلەك، ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤێکترا بەھۆی تیژڕەوییـەوە خۆی دەکێشێ بە دیواری ماڵێك لە گوندی سەرکەڵك.

 هاتووچۆی كۆیه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: بەھۆی زەبری بەرکەوتنەکەیەوە شۆفێرەکەی بەناوی (گۆران رەمەزان) گیانی لەدەستدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.