Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:41

تورکیا له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا به‌ عێراقییه‌کان بڕیارێکی نوێی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

 

باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ شاری به‌غدا ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا به‌ هاووڵاتییانی عێراقی ده‌ركرد و ڕایگه‌یاند،‌ بۆ له‌مه‌ودوا داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزا ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی نووسینگه‌‌ تایبه‌تییه‌كانیان ده‌بێت و هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه‌ داوای ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بكات.

باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێگه‌مان به‌ هه‌ندێ له‌ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان دابوو ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا، به‌ڵام كۆمپانیاكان ئه‌وه‌یان قۆستبووه‌وه‌ و به‌شێوه‌ی هه‌ڵه‌ و نایاسایی و دوور له‌ دابونه‌ریت ئه‌مه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنا.

باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌مڕۆوه‌ داواكردنی پێشكه‌شكردنی ڤیزا ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی نووسینگه‌ تایبه‌تییه‌كانمان ده‌بێت و داواش له‌ هاووڵاتییانی عێراق ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا به‌ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان نه‌كه‌ن و داوایان لێ نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا و به‌ڵكو خۆیان ڕاسته‌وخۆ داواكاری پێشكه‌ش به‌ نووسینگه‌كانمان بكه‌ن.

داواشی له‌ هاووڵاتییانی عێراقی كرد هه‌ر هه‌وڵێكی هه‌ڵه‌ و نایاسایی هاوشێوه‌تان له‌ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان بینی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.