Erbil 8°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 21:54

کوده‌تاکه‌ی ‌سوودان شکستی هێنا

کوردستان TV
100%

عه‌بدوڵا حه‌مدۆك سه‌رۆك وه‌زیرانى سوودان به‌ڵێنی دا، رژێمى پێشوو به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبووه‌شێنێ، له دوای ئه‌و هه‌وڵه‌ كوده‌تایه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجامیان دا و شكستیان هێنا. 

به‌پێى سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ى پلانى كوده‌تاكه‌ى سوودانی رێكخستبوو به‌رپرسێكى سه‌ربازییه‌، به‌ لایه‌نگرى پارته‌كه‌ى عومه‌ر به‌شیر ده‌ژمێردرێ، هه‌روه‌ها حه‌مدۆك له ‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له ‌خه‌رتوومى پایته‌ختدا جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له ‌هه‌وڵى ئه‌و كوده‌تایه‌ هه‌بووه‌، سه‌رباز و مه‌ده‌نى سه‌ر به ‌ڕژێمى پێشوون و پێویسته‌ دادگایى بكرێن.

حه‌مدۆك سه‌رۆك وه‌زیرانى سوودان به‌ پێویستی زانى چاوخشاندنه‌وه به‌ گواستنه‌وه‌ى سیاسى بكرێ، هاوكات به‌ ڕوونى بابه‌ته‌كان تاوتوێ بكرێ، داواشى له‌ گه‌لى سوودان كرد پشتگیرى له ‌حكوومه‌ت بكات تا بتوانرێ له‌م قۆناغه‌دا ده‌زگاكان له ‌كاره‌كانیان كارا بن.

جه‌ختیشى له‌وه ‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆى هه‌وڵى كوده‌تاوه‌، پێویسته‌ به‌ره‌و چاكسازى هه‌نگاوبنێن، به ‌تایبه‌ت له‌نێو ده‌زگاى ئاسایش و سوپا، له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا چاوبخشێندرێته‌وه‌ به ‌هاوبه‌شبوونى سیاسى ئه‌مه‌ش به‌ پێى بنه‌ما دیموكراتییه‌كان.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ حه‌مزه‌ به‌لوول وه‌زیرى رۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندن له ‌به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتى "له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ تواندرا كوده‌تایه‌ك شكست پێ بهێنرێ كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌فسه‌رانى سه‌ر به‌ ڕژێمى پێشوو پلانیان بۆ دانابوو".

هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ى بڵاوبۆته‌وه‌ چه‌ندین كه‌سى به‌شداربووى ئه‌و كوده‌تایه‌ ده‌ستگیركراون، كه‌چى به‌شێك له‌وانه‌ى هه‌وڵى كوده‌تا ده‌ده‌ن له ‌شارى ئوم ده‌رمان تا ئێستا له‌به‌رگریدان، به‌ڵام ئه‌م شاره‌ دووره‌ له ‌پایته‌خت، بۆیه‌ خه‌رتووم هێمنییه‌كى ته‌واوی به‌خۆیه‌وه‌ گرتووه‌.

|sky news
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.