پارێزگاری هه‌ولێر له كاتی سه‌ردانیكردنی یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان به بۆنه‌ی 51 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیانه‌وه، ڕایگه‌یاند كه یه‌كێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی هه‌میشه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی پارێزگای هه‌ولێر بوونه.
پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشەم، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری د.جوتیار عادل گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەبۆنەی 51یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانیانەوە، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد و لەلایەن بەڕێز د.عەبدوڵا وەیسی سەرۆکی یەكێتییهكه و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزییهوه پێشوازیان لێ کرا.
لە دیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی تێپەڕبوونی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی لە ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام کرد.
پارێزگاری هه‌ولێر هەروەها سوپاس و ستایشی ڕۆڵی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی کرد کە هه‌میشه هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونه.
لای خۆیه‌وه د.عەبدوڵا وەیسی سەرۆکی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان وێڕای ئەوەی سوپاسی مێوانه‌كانی کرد بۆ سەردانەکەیان و تەئکیدی لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر کردەوە و ڕایگەیاند: وەک یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان دڵنیابن بە هەموو توانامانەوە هاوکار و پاڵپشتانین و درێغی لێ ناکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.