Erbil 26°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:19

نوێنەری بارەگای بارزانی: خەڵکی فەلووجە رێز لە ھەڵوێستی پارتی و سەرۆک بارزانی دەگرن

پێشبینی ده‌كه‌ین 2 كورسی له‌ فه‌لووجه‌ و كه‌ربه‌لا به‌ده‌ست بهێنین
کوردستان TV
100%


- پارتی لە ژمارەیەك دەڤەری عێراق كاندیدی بۆ ھەڵبژاردن دیاری كردوون و نوێنەری بارەگای بارزانیش دەڵێ: ئەوەی لە فەلووجە بینیمان، جێگەی ئومێدە، كە بەو شێوەیە خەڵكی پێشوازی لە كاندیدی پارتی بكات.  راشیگه‌یاند:پێشبینی دەكەین دوو كورسی لە فەلووجە و كەربەلا بەدەست بێنین.

فارس عیسا، نوێنەری بارەگای بارزانی بۆ ھەڵبژاردن، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی بارەگای بارزانی، ئێمە وەك شاندێكی پارتی سەردانی شارۆچكەی فەلووجەمان كرد و لەلایەن خەڵكی فەلووجەوە لە شێخ و خەڵكی دیاری ناوچەكە پێشوازییەكی گەرم لە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، زۆربەی چین و توێژەكان لە بانگەشەی پارتی ئامادە بوون لە فەلووجە، خەڵكی فەلووجە رێز لە ھەڵوێستی پارتی و سەرۆك بارزانی دەگرن، لە كاتێكدا ھەموو دەرگاكان لەسەریان داخرابوون، پارتی و بارزانی دەرگایان لە خەڵكی ئەو دەڤەرە كردەوە، بە تایبەتی لە سەردەمی ھێرشی تیرۆریستانی داعش.

نوێنەرەكەی بارەگای بارزانی دەشڵێت: لەسەر بنەمای دەستوور، پارتی بەرنامەی ھەیە بۆ ئایندە و وەك پڕۆژەیەكی نیشتیمانی كاری لەسەر  دەكات، پارتی لە ھەموو ناوچەكانی عێراق كاندیدی ھەیە لە واست و بەغدا و كەربەلا و ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین و لە ھەموو ناوچەكانی عێراق لە ھەڵبژاردندا بەشدارین.

 ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ئەگەر ساختەكاری نەكرێت لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە و ئەوەی ئێمە بینویمانە و كاری بۆ دەكەین، كاندیدانی پارتی لە فەلووجە و كەربەلاش سەردەكەون، چونكە ئێمە ئەزموونمان ھەیە لە ھەڵبژاردن و جاری پێشووش كاندیدی پارتی لە بەغدا سەركەوت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.