رۆژی سێشەممه 21 - 9- 2021 لە مەراسیمێکدا، پرۆژەی دامەزراندنی وێستگەی 132 کەی ڤیی نووسەران لە هەولێر کرایەوە، کە بە گوژمەی 13 ملیۆن و 182 هەزار دۆلار جێبەجێ كراوە.
کەمال محهمهد ساڵح وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا باسی لە گرنگی ئەم پرۆژەیە کرد کە دەبێتە هۆی باشتر کردنی دۆخی کارەبا لە سنووری ئەم وێستگەیە.
پرۆژەکە بارگرانی لەسەر کارەبا لە گەڕەکەکانی بەختیاری، شۆڕش، نووسەران، تەیراوە و بەشێک لە بەستە پیازە چارەسەر دەکات.
وەزیری کارەبا هەروەها گووتی: لە کابینەی نۆیەمدا، 32 پرۆژە لە بواری گواستنەوە و 500 پرۆژەی دیکە لە بواری دابەشکردن جێبەجێ کراون و 615 مێگاوات کارەبامان زیاد کردووە و 20 هەزار سەرپێچی لەسەر تۆرەکانی کارەباش لا براون.
سەبارەت بە پێوەری زیرەکیش ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا 930 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون و 253 ملیۆن دۆلار بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخان کراوە و لەساڵی 2021 لە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2019 بە رێژەی سێ کاتژمێر کارەبا زیاد بووە.
هەر لە مەراسیمەکەدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وتەیەکی دەربارەی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت لە کەرتی کارەبا پێشکەش کرد و سپاسی وەزارەتی کارەباشی کرد بە بۆنەی ئەم پرۆژە و خزمەتگوزارییانە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.