Erbil 29°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:21

مەسرور بارزانی : زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبووە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی ،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان هیواداره‌ زانایانی ئایینی، بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و برەودان بە لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ..

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستان. هیوادارام زانایانی ئایینی، بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و برەودان بە لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان. 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/9/21

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.