سیروان ساڵح، شاره‌زا له بواری كه‌شناسی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشبینی كردووه كه به‌هۆی دروست بوونی بارسته‌یه‌كی هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری، پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه‌و له هه‌فته‌ی داهاتوودا باران بارین ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌و سه‌ره‌تاكانی هه‌فته‌ی داهاتوو، له به‌شێكی چیاكانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری توركیا‌و باكووری ئێران، به‌فر ببارێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه بارانی به‌خور ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه.
سیروان ساڵح ده‌شڵێت :به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئه‌و بارسته هه‌وایه‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك باران ببارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه ، به‌دووریشی نه‌زانی كه كه‌مه به‌فرێك له لوتكه چیاكانی حه‌سارۆست و هه‌ڵگورد ببارێت .
سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی گوتی: پله‌كانی گه‌رما له‌و ناوچانه به‌ته‌واوی نزم ده‌بنه‌وه و له‌كاتی ئێواره‌دا هه‌ست به‌سه‌رما ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.