Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:34

سه‌رۆکی حکومه‌تى هه‌رێم دەستخۆشى لە جووتیارانی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ستخۆشی له‌ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ بره‌ودان به‌ به‌رووبوومى خۆماڵی.

سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 20 ی ئەیلوولی 2021 سەردانی پێشانگای ساڵانەی بەرووبوومی کشتوکاڵی ناوخۆیی ( ترێ و هەنگوین )مان لە شاری دهۆک کرد و بەشەکانی پێشانگاکەمان بەسەرکردەوە و دەستخۆشیمان لە جووتیارانی کوردستان کرد بۆ برەودان بە بەرووبووم و بەرهەمی خۆماڵی.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشمان بۆ پەرەپێدان و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و پشتگیریکردنی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.