Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:34

وه‌زیری کشتوکاڵ ڕوونکردنه‌وەله‌سه‌ر به‌کارهێنانی وشه‌ی (کوشنده)‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی كوشنده‌ دا كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌م له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئاردی قه‌یوان له‌ شاری سلێمانی به‌كاری هێنا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دوێنێ یه‌كشه‌م له‌ وتارێكی‌ خۆیدا له‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوه‌ بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆری ئەو ئاردەی دەهێنرێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کە راپۆرتە پزیشکییەکان دەریانخستووە مادەی کوشندەی تێکراوە لەپێناو ئەوەی ئاردەکە سپی بکرێتەوە و هه‌روه‌ها کۆمەڵێک مادەی کیمیاویی تێکەڵکراوە کە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر تەندروستیی خەڵکی کوردستان هەیە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری كشتوكاڵ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی (كوشنده‌) ڕایگه‌یاند: مەبەستمان لە وشەی کوشندە کە بە پێی ڕاپۆرتە زانستییەکان لەلایەن دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری عێراقی تایبەت بە پشکنینی ئاردی هاوردە ئەم زانیارییانە زۆر جار باسکراوە و لە میدیاکانیش ڕوونکردنەوەی لەسەر دراوە کە ئاردی هاوردە ئەم مەترسییانەی هەیە:

  1. ئاردێکی زۆر لاوازە لە مادە سەرەکییە خۆراکیەکان و زۆرینەی مادە سەرەکییەکانی کە لە پێکهاتەی گەنم دەرهاتووە بۆ مەبەستی بەکارهێنانی پیشەسازی نەستەلە و نیشاستە و چەندین جۆر مادەی خۆراکی تر بە تایبەت دەرهێنانی مادەی گلۆتین و گلۆتامین و ئەنزیماتە بە سوودەکان.
  2. جێگرتنەوەی ئەو مادە خۆراکییە سەرەکییانەی بە مادەی صناعی و چەندین جۆر ماددەی پارێزەر واتە موادی حافظە کە ئەم ماددانە مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
  3. هەروەها لە ڕووی بەهای خۆراکی زۆر لاوازە و زەرەری زۆری بۆ مرۆڤ و گەشەی مرۆڤ هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردن و ئیزافەکردنی چەندین مادەی ڕەنگکردن و مادەی دروستکراوی صناعی کە ئەم مادانە زۆر مەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرهەڵدانی نەخۆشی .
  1. هەموو ئەم ڕاستییانە لەسەرئاستی دەزگا زانستی و کۆنترۆلی جۆری لەسەر ئاستی تاقیگه‌ی سەڵمێنراوە و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە دروستکراوە لەسەرئاستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کە هاوپێچ وێنەیەک لە بریارەکانی تێدایە.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.