نووسینگەی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە رێورەسمێکدا واژووکردنی پەیماننامەی یاسای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی لەنێوان خۆی و کاندیدەکان ئەنجامدا.
نووسینگەی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئامادەبوونی کاندیدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سنووری پارێزگای ھەولێر، لە رێورەسمێکدا، پەیماننامەی یاسای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی لەنێوان خۆی و کاندیدەکان واژوو کرد.
کاندیدەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر کە ژمارەیان 41 کەسە و ژمارەیەکی زۆریان بەشدارییان لە رێورەسمەکە کرد و لە خوارەوەی پەیماننامەکە واژوویان کرد و پابەندبوونی خۆیان بە یاسای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن راگەیاند و شەش کاندیدیش ئامادەی رێورەسمەکە نەبوون کە پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتبوو.
کاندیدانی سنووری هەولێر پەیماننامەی یاسای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنیان واژوو کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.