وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا کرد و ئاسانکاری بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی بیانی لە کەرتی کارەبای هەرێم نیشاندا.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی ئەیلوولی 2021، کەمال محەممەد وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ھاکان کاراچای کونسوڵی گشتی وڵاتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە مەبەستی بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی لە پڕۆژەکانی کارەبای هەرێم و ئاگاداربوون لە وردەکارییەکانی پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی نێوان تورکیا، هەرێمی کوردستان و عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کەمال محەممەد باسی لە ڕەوشی کارەبای هەرێم بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان کرد کە دەرفەتێکی باش بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان لە سێکتەری کارەبای هەرێم ڕەخساوە، هەروەها ئامادەیی وەزارەتەکەشی بۆ ئاسانکاری و بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی بیانی لە کەرتی کارەبای هەرێم نیشاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.