لە سلێمانی کەسێک نوسینگەی بەکرێدانی ئۆتۆمبێلی هەبووە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی بەبێ ئاگاداری خاوەنەکانیان فرۆشتووە دەستگیرکرا.
له راگه‌یاندراوێكدا، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد، نوسینگه‌ی به كرێدانی ئوتۆمبێلی هەبووە، ئه‌و كه‌سانه ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه به مه‌به‌ستی به‌كرێدانی، به‌ڵام ئوتۆمبێله‌كانی فرۆشتوه و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت، توانراوە شه‌وی ڕابردوو تۆمەتبارەکە ده‌ستگیربكرێت و له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (456) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.
پۆلیسی سلێمانی رونیشکردوەتەوە، ئەو تۆمەتبارە هەشت سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە، به‌هۆی فرۆشتنی ئوتۆمبێلی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه.
سلێمانی.. که‌سێک به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌کانیان ده‌ستگیر کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.