Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:19

بەغدا.. دوو کەس بەتۆمەتی دڕاندنی پۆستەرەکانی بانگەشەی کاندیدان ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، دوو کەسیان بەتۆمەتی دڕاندنی پۆستەرەکانی بانگەشەی کاندیدانی ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا پایتەختی ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە راوەدوونانی ئەو کەسانەی کە ھەوڵدەدەن لە میانی دڕاندنی پۆستەرەکانی بانگەشەی کاندیدانی ھەڵبژاردنەکان، زیان بە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان بگەیەنن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ھێزەکانی لیوای پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی، دوو کەسیان بەتۆمەتی دڕاندنی ژمارەیەک پۆستەری بانگەشەی کاندیدانی ھەڵبژاردنەکان لە ژمارەیەک ناوچەی کەرخ رۆژئاوای بەغدا دەستگیرکردووە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای خۆیان وەربگرن.

پێشتریش سوپای عێراق راگەیاندبوو کە تا ئێستا ژمارەیەک کەس بەتۆمەتی دڕاندنی پۆستەرەکانی بانگەشەی کاندیدانی ھەڵبژاردنەکان، دەستگیرکراون.

لەماوەکانی رابردوودا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو، ھەر کەسێک بەتۆمەتی ھێرشکردنە سەر گردبوونەوەکانی تایبەت بە بانگەشەکانی ھەڵبژاردنەکان دەستگیر بکرێت، بەند دەکرێت یان سزای دارایی دەدرێت و ئاشکراشیکردبوو، سزای بەندکردنەکە لەنێوان یەک مانگ و یەک ساڵ دەبێت و سزا داراییەکەیش لە یەک ملیۆن دینار بۆ پێنج ملیۆن دینار دەبێت".
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.