Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:26

له‌ لالیگادا ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید و ئه‌تله‌تیک بلباو یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، دوو خاڵی له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی له‌ده‌ستداو له‌ هه‌فته‌ی پێنجه‌می خوله‌كه‌ بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباوی میوانی یه‌كسان بوو.
 له‌ یارییه‌كه‌دا یاریزانانی ئه‌تله‌تیكۆ چه‌ندین هیرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، به‌ڵام سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان بێ ئاكام بوو، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزانانی بلباو چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له‌ گۆڵی میوانداره‌كه‌یان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مانیش نایانتوانی گۆڵ تۆماربكه‌ن.
 هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌داو له‌ خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شت، ناوبژیوان به‌ كارتی سوور، جواو فێلیكسی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی ئه‌تله‌تیكۆی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه‌ ڕۆخی بلانكۆس ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی به‌ ده‌ یاریزان ته‌واوكرد.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ یازده‌ خاڵ، بلباویش به‌ نۆ خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت. 
 


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.