Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:20

پۆلیسی هەولێر: تۆمه‌تبارێک بەتۆمەتی دزینی 15 مۆبایل ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كه‌سێكمان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ 15 مۆبایلی له‌ فرۆشگایه‌ك دزیوه‌ .
 له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: شه‌وی رابردوو  هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی شاوێس، بە هاوکاریی بنکەی ئاسایشی شاوێس کەسێکیان بەتۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی (15 مۆبایل) دەستگیر کرد.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس بە هاوکاریی بنکەی ئاسایشی شاوێس، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونێکی ورد، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ. م. ج) بە تۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی (15 مۆبایل) دەستگیر کرد.

 راشیده‌گه‌یه‌نن، تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بەشێک لە کەل وپەلە دزراوەکەش دەستی بەسەردا گیرا.

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.