Erbil 11°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 17:59

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە

کوردستان TV
100%

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگه‌یاند، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیی کردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە .

واین مارۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ھەژماره‌كانی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه‌: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردن و پێشکەش کردنی یارمەتی بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعشدا.

 راشیده‌گه‌ێنێت: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتی كردنی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم بۆ بەدیھێنانی  ئارامی و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا.

واین مارۆتۆ ده‌شڵێت: پێکەوە بەھێز دەبین و رێگە نادەین بەھیچ شێوەیەک جارێکی دیکە داعش بگەڕێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.