بانكی ڕافیده‌ین ناوی ئه‌و توێژانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ئاشكرا كرد كه ده‌توانن بۆ له‌مه‌ودوا له قه‌رزه 50 ملیۆن دیناره‌كه‌ی بانكه‌كه‌یان سوودمهندبن.
بانكی ڕافیده‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و توێژانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق كه ده‌توانن قه‌رزه 50 ملیۆنه‌كه وه‌ربگرن بریتین له، فه‌رمانبه‌ران، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئه‌منی و هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیش.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه داواكردن و وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه له ڕێگه‌ی لقه‌كانی بانكی ڕافیده‌ین له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌بێت.
بانكی ڕافیده‌ین پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كی تردا ڕایگه‌یاندبوو كه قه‌رزه‌كه به مه‌به‌ستی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووی نیشته‌جێبوون ده‌بێت و هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئه‌منی عێراق ده‌توانن لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.