Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:27

له‌ گوڵاڵه‌ داعش هێرشی کرد و سه‌ربازێک کوژراوه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ عێراقییه‌كان ئاشكرایان كرد: ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌ هێرشیان كردووه‌ و سه‌ربازێكی عێراقییان كوشتووه‌ و پێنجی تریشیان بریندار كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌تا چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ به‌ چه‌كی قه‌ناس و سووك هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی لیوای 53ی فیرقه‌ی یه‌كی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێك كوژراوه‌ و یه‌كێكی تریش بریندار بووه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاتێكیش هێزی پاڵپشتی سوپا بۆ هاریكاریكردن له‌ ناوچه‌ی پێكدادانه‌كه‌‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌، بۆمبێكی چێنراوی چه‌كدارانی داعش به‌ ئۆتۆمبێڵێكی هه‌مه‌ڕی سوپا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 4 سه‌ربازی تریش برینداربوونه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند كه ئێستا هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی چه‌كداره‌ داعشه‌كان.‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.