به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری وه‌زیرستان له هه‌رێمی خێبه‌ر پختونخوای پاكستان له‌سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان، شه‌ڕ له‌نێوان سوپای پاكستان و چه‌كدارانی تاڵیبان دروست بووه و به‌هۆیه‌وه 7 سه‌ربازی پاكستانی و 5 چه‌كداری تاڵیبانیش كوژراون.
سوپای پاكستان هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان ئه‌ندامانی سوپا و چه‌كدارانی تاڵیبان دروست بووه و به‌هۆیه‌وه 7 ئه‌ندامی سوپاكه‌یان كوژراون و له‌به‌رامبه‌ریشدا 5 چه‌كداری تاڵیبانیان كوشتووه.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیاره‌تی ڕووداوه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و ڕایگه‌یاند كه ڕووداوه‌كه له ئه‌نجامی دانانی بۆسه‌یه‌ك بووه بۆ سوپای پاكستان.
شه‌ڕه ته‌قه‌كه ڕووبه‌ڕووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی باشووری وه‌زیرستان له هه‌رێمی خێبه‌ر پختونخوا بووه‌ته‌وه، ئه‌م شوێنه پێشتر له‌ژێر ده‌ستی چه‌كداره‌كانی تاڵیبان بووه تا ساڵی 2017، به‌ڵام دواتر سوپای پاكستان پاش چه‌ندان پێكدادان ناوچه‌كه‌ی له چه‌كداران پاككردۆته‌وه.
موئه‌یه‌د یوسف ڕاوێژكاری ئه‌منی نیشتمانی پاكستانی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه بۆ ڕۆژنامه‌نوویان ڕایگه‌یاند: ئاواته‌خوازین حكوومه‌تی نوێی تاڵیبان ڕێگه به هیچ گروپێكی چه‌كدار نه‌دات خاكی ئه‌فغانستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر پاكستان یان هه‌ر وڵاتێكی تر به‌كاربێنێ به‌تایبه‌تیش گرووپی تاڵیبانی پاكستان كه به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان یان كورتكراوه‌ی (تی تی پی) ناسراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.