Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:31

بۆمبێکی چێنراوی په‌که‌کەله‌ دینارتێ‌ دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید ده‌کات

کوردستان TV
100%

په‌یجی دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌ دانرابووه‌وه‌، دوو پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید ده‌بن.

دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێڵێکی پێشمەرگە، دوو پێشمەرگە شەهید دەبن.

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ کەمێک بەر لە ئێستا بووه‌ لەنێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ، هه‌روه‌ها بۆمبه‌ چێنراوه‌كه‌ لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە دانرابووه‌وه‌ و بە ئۆتۆمبێڵێکی پێشمەرگەدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە شەهید دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.